پۆندی زانکۆ لە قۆناغی کۆتایی دروستکردنی دایە، پۆندەکە نزیکی سەیرانگەی دڵۆپەیە لە دەوروبەری شاری هەولێر، ئەو شوێنەی پۆندەکەی لێ دروستکراوە پێشتر سەرچاوەی دروستبوونی لافاو بوو بۆ ناو هەولێر، تەواوبوونی پرۆژەکەش کاریگەریەکی گەورەی دەبێت لە کەمکردنەوەی لافاو لەسەر شاری هەولێر.
سەلام عەزیز، شارەزا و ڕاوێژکاری بواری ئەندازیاری شارستانی، ڕایگەیاند: ئەم پۆندە بە سێ ئامانج دروست کراوە، سوودی یەکەمی زیادکردنی ئاوی ژێرزەوییە، هەروەها کاریگەری لافاو لەسەر شاری هەولێر ناهێڵێت، کۆتا سوودیشی نزیکی پۆندەکە دەکرێتە شوێنێکی گەشتیاری.
ئەم پۆندە بە بە بەرزایی 17 مەتر ئەو ئاوەی کۆی دەکاتەوە، کاریگەریی هەیە لەسەر گەشەپێدان و سروشت و کەشوهەوا و کەمکردنەوەی لافاو، چونکە لە ڕابردوودا ئەم شوێنە یەکێک بووە لە دەروازەکانی هاتنە ناوەوەی ئاوی بەخوڕ بۆ شاری هەولێر.
لە هەرێمی کوردستان 8 پۆندی نوێ لە ماوەی 3 ساڵی ڕابردوودا دروست کراون، 43 پۆندی دیکە لە بواری جێبەجێکردندان، کە سەرجەمیان مەترسییەکانی لافاو کەم دەکەنەوە.