نرخی زێر ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکردن

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزترین ئاستی تۆمار کرد.

رۆژی سێشەممە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە 2420 دۆلارەوە بەرزبووەوە بۆ 2468 دۆلار، کە ژمارەیەکی پێوانەیی بوو، بەڵام ئەمڕۆ دووبارە نرخی زێڕ درێژەیدا بە بەرزبوونەوەکانی و بۆ ماوەیەک نزیکبووەوە لە 2480 دۆلار و ئێستاش لە سەرووی 2470 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە بازاڕەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش گەیشتە بەرزترین ئاست، ئێستا نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بریتیە لە 520 هەزار دینار.

ھەواڵی زیاتر