ئەمڕۆ مووچە دابەش دەکرێت
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی دابەشكردنی مووچەی مانگی 3ـی وەزارەت و دەستەكانی بڵاو كردەوە.
بە پێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی 2020/8/21 مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت، وەزارەری کاروباری کۆمەڵایەتی، وەزارەتی داد، ئەنجومەنی دادوەری، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی پلاندانان، گواستنەوە و گەیاندن، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، دەستەی ژینگە، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاکی، کۆمسیۆنی هەڵبژاردن، وەزارەری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، دەزگای مین دابەش دەکرێت.
رۆژی سێشەممە 2020/8/17 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەبارەی چۆنییەتی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان كۆبوەوە و بڕیاریدا مووچەی مانگی ئادار بە هەمان میكانیزمی مانگی شوبات بە لێبڕینی لە سەدا 21 دابەش بکرێت.