ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و لەبارەی گفتوگۆ لەبارەی وردبینیکردنی ژمارەى مووچەخۆرانی هەرێم و دەستپێکردنەوەى ناردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەى بەندەرى جەیهانەوە دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١١ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆدەبێتەوە و لەبارەی گفتوگۆ لەبارەی وردبینیکردنی ژمارەى مووچەخۆرانی هەرێم و دەستپێکردنەوەى ناردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەى بەندەرى جەیهانەوە دەکات.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا دواهەنگاو و بەرەوپێشچوونەکانی وردبینیکردنی ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێریی داراییی فیدڕاڵی و هەرێم دەخرێتە روو.
لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا بابەتی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهان و دوا پەرەسەندنەکانی ئەم پرسە لە نێوان عێراق و تورکیا باس و گفتوگۆی لێوە دەکرێت.
بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکە تایبەت بە خستنەڕووی راپۆرتێک سەبارەت بە رەوشی پێكهاتەکان لە هەرێمی کوردستان دەبێت.