بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، سەرەتای هەفتەی داهاتوو بڕی 700 ملیار دینار لە بەغداوە بۆ هەولێر دەنێردرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
بڕیارە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، وەزارەتی دارایی لیستی مووچە رابگەیەنێت.
هەرێمی کوردستان، بۆ دابەشکردنی مووچە پێویستی بە زیاتر لە 920 ملیار دینارە و وەزارەتی دارایی ئەو کورتهێنانە بە داهاتی ناوخۆ پڕ دەکاتەوە.