مووچەی لیوا هاوبەشەکان دابەش دەکرێت

بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، ئەمریکا مووچەی لیوا هاوبەشەکانی خستووەتە سەر حسابی وەزارەتی پێشمەرگە.

باڵکێش زانیویەتی کە رۆژی سێشەمەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

لە کۆی نزیکەی 170 هەزار پێشمەرگە، نزیکەی 44 هەزار پێشمەرگە لە چوارچێوەی 15 لیوای هاوبەشدا لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە یەکخراون. ئەمریکا مانگانە 20 بۆ 25 ملیۆن دۆلار بۆ پێشمەرگە دەنێرێت کە نزیکەی 30 هەزار پێشمەرگە لێی سوودمەند دەبن.

ھەواڵی زیاتر