راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی بەنزین

وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان بەوەکالەت رایگەیاند، بۆ رێگەگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخ و روونەدانی قەیرانی كەمبوونی بەنزین، رێگە بە تەواوی كۆمپانیاكان بۆ هاوردەكردنی بەنزین بدرێت.

دەقی ڕاگەیەنراوەکە
كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەكان بە (وەكالەت) لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و لەسەر داواكاریی پارێزگاكان بۆ رێگەگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخ و روونەدانی قەیرانی كەمبوونی بەنزین، بڕیاری دا بە ڕەچاوكردن و پاراستنی كوالێتی بەنزین، رێگە بە تەواوی كۆمپانیاكان بۆ هاوردەكردنی بەنزین بدرێت ، هاوكات رێگە بە هەناردەکردنی بەنزین لە پاڵاوتگەكانی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوەی هەرێم نادرێت.

ھەواڵی زیاتر