چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق داوای جێبه‌جێكردنی مادده‌كانی بودجه‌ ده‌كه‌ن كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ هه‌رێم

هه‌ر چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق كۆبوونه‌وه‌ و ئیدانه‌ی سووتاندنی قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراقییان كرد و داواشیانكرد، ته‌واوی مادده‌كانی یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق، كه‌ په‌یوه‌ندارن به‌ هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ بكرێن.

سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق له‌ میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، هه‌ریه‌ك له‌ له‌تیف ره‌شید سه‌رۆككۆماری عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیران، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و دادوه‌ر فائق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری عێراق، كۆبوونه‌وه‌ و له‌ سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئیدانه‌ی سووتاندنی قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراقییان كرد و داواشیانكرد ته‌واوی مادده‌كانی یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق، كه‌ په‌یوه‌ندارن به‌ هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ بكرێن.

هه‌ر چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانییان له‌گه‌ڵ سوید و هه‌ر وڵاتێك كه‌ پیرۆزییه‌كانی موسڵمانان و ئایینه‌كانی دیكه‌ ناپارێزێت، بپچڕێنن.

جه‌ختیشیان له‌ گرتنه‌به‌ری ته‌واوی رێككاره‌كان كرده‌وه‌، بۆ پاراستنی نێرده‌ دیپلۆماسییه‌كان.

ھەواڵی زیاتر