سبەی پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی وانەبێژان دەکرێت.
سەرچاوەیەکی باڵای وەزارەتی دارایی رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی وانەبێژان دەکرێت.
کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ وتی، “سبەی لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕين، مووچەی وانەبێژان دابەشدەکرێت.”
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی دارایی و ئابووری، ژمارەی وانەبێژان لە هەرێمی کوردستان 35 هەزار و 543 وانەبێژن، بڕی بودجەی پێویست بۆ شایستە داراییەکانیان 13 ملیار و 700 ملیۆن دینارە؛ کە مووچەی هەر وانەبێژێک بەگوێرەی بڕوانامەکەی لە نێوان 200 بۆ 400 هەزار دینارە.
ژێدەر
رووداو