وەزارەتی نەوتی عێراق: لەم رۆژانە هەناردەكردنی نەوتی كوردستان دەست پێ دەكاتەوە
باسم خزێر عەبادی، بریكاری وەزارەتی نەوت بۆ كاروباری دەرهێنان بە ڕۆژنامەی فەرمیی عێراقی راگەیاندووە: لە چەند ڕۆژێكی كەمی داهاتوودا هەناردەكردنی یەكەمین گەڕی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهان لە توركیا دەست پێ دەكاتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ كۆمپانیایەكی بیانی گرێبەستیان واژۆ كردووە.
ئەوەشی ئاشكرا كرد كە كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) یەكەمین گرێبەستی تایبەت بە فرۆشتنی نەوتی كێڵگەكانی هەرێمی كوردستانی لەگەڵ كۆمپانیایەكی بیانی واژۆ كردووە.
ئاماژەشی بەوە دا كە سێ گرێبەستی دیكەش واژۆ دەكرێن و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەكرێت و وەزارەتی نەوتی عێراقیش بۆ ئەم مەبەستە ئامادەیە، ئەگەر لایەنی توركی بابەتی پشكنینی بۆڕییە نەوتییەكانی لە دیوی خۆیەوە تەواو كردبێت.