شاندێكی هەرێم و بەغدا سەردانی توركیا دەكەن

بڕیارە شاندێکی باڵای حكومەتی هەرێم و بەغدا بەهاوبەشی سەردانی تورکیا دەکەن بۆ چارەسەركردنی دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتی هەرێم.

بۆ چارەسەركردنی كێشەی هەناردەكردنەوەی نەوت، شاندێكی هاوبەشى هەرێم و بەغدا سەردانی توركیا دەكەن و هاوكات گرێبەستی نوێ لەگەڵ چوار كۆمپانیادا كراوە.

هاوكات، بەرپرسێكی باڵاى ئاگادار لە چارەنوسی ئەو کۆمپانیا دەرەکییانەی گرێبەستی نەوتیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم هەیە راگەیاندوە: ڕێککەوتنی هەرێم لەگەڵ عێراقدا بە شێوەیەکی وایە کە کۆمپانیاکان بانگ دەکرێن و قسەیان لەگەڵدا دەکرێت و دەبێت بە نرخی بازاڕی جیهانی، نەوتى هورێم بفرۆشن، نەک کەمتر.

ھەواڵی زیاتر