سبەی خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای بودجە دەکرێت

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سبەینێ خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجە دەكات.

 په‌رله‌مانی عێراق سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی لیژنەی دارایی پەرلەمان راپۆرتی له‌باره‌ی پڕۆژه‌كه‌ ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقیش ده‌ڵێت، زۆری رێژەی کورتهێنانیش نیگەرانی دروستکردوە و داوا دەکرێت رێژەکەی کەمبرێتەوە.

موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ خوێندنەوەی دوەم بۆ ڕەشنوسی یاسای بودجەی عێراق ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌  سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران ڕاپۆرتی لیژنەی دارایی پەرلەمانی پێگەیشتوە، کە پەیوەندی بە ڕەشنوسی یاسای بودجەوه‌ هەیە.

ھەواڵی زیاتر