سندوقێک بۆ کۆکردنەوەی داهاتی سزای مادە هۆشبەرەکان دادەمەزرێت.

بەپێی ڕێنمایی دارایی ژمارە ( ٢ ) کەلە ٢٠ ئازاری ٢٠٢٣ دەرچووەو لە ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاوکراوەتەوە.

بەپێی مادەی (٤٥) لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵیەکان ژمارە ( ١ ) ی ساڵی ( ٢٠٢٠ ) بڕیاردرا بەدامەزراندنی سندوقێک بەناوی سندوقی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵیەکان پارەدار دەکرێت لەو سزاو پێبژاردنانەی کەلەیاساکەدا دەقی لەسەر نوسراوەو لەسەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو سندوقە سپاردە دەکرێت.

بەپێی بڕگەیەکی ڕێنماییەکە پارەی ناو سندوقەکە تەنها بۆ ئەو دامەزراوە تەندروستیانە خەرج دەکرێت کە لەمادەی ٣٨ یاساکەدا هاتووەو بۆ هیچ مەبەستێکی تر خەرج ناکرێت.

هەروەک لە بڕگەیەکی تردا هاتووە ئەو بڕە پارانەی بەپێی یاسا وەردەگیرێت بۆ مەبەستی سندوق دەکرێتە داهاتی کۆتایی بۆ گەنجینەی حکومەتی هەرێم و ڕاستەوخۆ دەکرێتە سەر هەژماری سندوقەکە.

هاوکات لیژنەی باڵا دەسەڵاتی خەرجکردنی بڕی ( ١ ) تەنها یەک ملیۆن دیناری هەیە بۆ ئەو لایەنەی کە ماددە هۆشبەرەکە دەستگیر دەکات.

ھەواڵی زیاتر