بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 213 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، بەڵام بەهای دینار بەراورد بە بەهای فەرمی خۆی لە نزمیدایە و 100 دۆلار بە 155 هەزار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە بانکی ناوەندی عێراق 213 ملیۆن و 25 هەزار و 631 دۆلاری بە بەهای فەرمی بۆ هەر 100 دۆلارێک 131 هەزار دیناری عێراقی خستە بازاڕەوە؛ 98 ملیۆن و 925 هەزار و 631 دۆلاری بۆ حەواڵە بووە و 114 ملیۆن و 100 هەزار دۆلاریش بە نەختینە داوەتە بانکەکان.