راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، لە دوو هەفتەی داهاتوودا بەهای دینار دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.
فادی شەمەری، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تویتێکدا رایگەیاند: “کۆبوونەوەی ئیستەنبووڵی نێوان بانکی ناوەندیی عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سەرکەوتوو بوو. بانکی ناوەندیش ژمارەیەک رێکاری نوێی راگەیاند کە کاریگەریی گەورەیان دەبێت لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار، ئەوە وێڕای رێکارە تووندە ئەمنییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەوانەی دۆلار بە قاچاخ دەبەن و یاری بە نرخەکەی دەکەن”.
راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت: “بۆ گەندەڵکاران و ئەوانەی یاری بە نرخ دەکەن، لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا بەهای دینار دەگەڕێتەوە نرخی سرووشتی خۆی”.