بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ دابینکردنی نەوتی سپی ماڵان راسپێردران.
بۆ ئەم مەبەستە، کەمال محمد ساڵح وەزیری سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت بڕیاریدا دەستبەجێ دەست بە جێبەجێکردنی کاری پێویست بۆ دابینکردن و دابەشکردنی نەوتی سپی بە سەر هاوڵاتیان لە مانگی داهاتوودا دابکرێت.
بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەم، لە سەرەتادا لە ناوچە شاخاوییەکان( ناوچە ساردەکان) بە شێوەی پاڵپشتیکراو دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت.