وەجبەی یەکەمی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢ دابەشکرا

بڕی ٥۰۰  ملیۆن دینار پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢ وەک وەجبەی یەکەم دابەش کرا.

ڕۆژی ٢٠٢٢/٦/٩ بە ئامادەبوونی (نەوزاد شێخ کامل ) بەڕێوەبەری گشتی بازارگانی و ( ابتهال هاشم ) بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی بازرگانی  حکومەتی عێراقی فیدراڵ، وەجبەی یەکەمی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢ لە سایلۆی هەولێر دابەش کرا بە پێی ڕۆژی ڕادەستکردنی گەنم بە سایلۆ ، ئەمەش جێ بەجێکردنی ئەو بەڵێنە بوو کە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە جوتیارانی دابوو کە شایستە داراییەکانیان دواناکەوێت لەسەرەتای دەستپێکردنی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لەسایلۆکان.

هەر لەم چوارچێوەیەدا بڕی ( ٥۰۰ ملیۆن دینار) لە پارێزگای دهۆکیش بەسەر جوتیاران دابەش کرا و بڕیاریشە لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو بڕی (۲ ملیار دینار) لە پارێزگای سلێمانی دابەش بکرێت و ئەم پڕۆسەیەش بەردەوام دەبێت.

ھەواڵی زیاتر