سه‌باره‌ت پرۆسه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به نه‌وت و گاز، ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان له ڕێکكه‌وتی ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا باسی له یاسای نه‌وت و غاز و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كێڵگه نه‌وتییه‌كان كردووه به گوێره‌ی یاسا و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ڕوونكردۆته‌وه كه دادگای ئیتیحادی ناده‌ستوورییه و ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستانی نییه.
له به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، كرداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی په‌یوه‌ندیدار به نه‌وت و گاز له‌گه‌ڵ ده‌ستووری عێراقی ساڵی 2005 گونجاوه و حوكمه‌كانی یاسای نه‌وت و گاز ژماره 22 ی ساڵی 2007 كه له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ده‌ستووری عێراق نییه ، پڕۆسه‌كانی گه‌ڕان و به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و گاز وه‌ك تایبه‌تمه‌ندییه حهسرییهكانی ده‌سه‌ڵاته فیدراڵییه‌كان ده‌ستنیشان نه‌كراوه وه‌ك له مادده‌ی 110 ی ده‌ستووری عێراقدا هاتووه ، بۆیه ده‌قه‌كانی یاسای نه‌وت و گاز به‌ركار ده‌مێننه‌وه.
به گوێره‌ی مادده‌ی 112 ی ده‌ستووری عێراق حكومه‌تی فیدراڵی نه‌وت و گازی ده‌رهێنراو له كێڵگه‌كانی ئێستا له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانی هه‌رێم و پارێزگا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان به‌ڕێوه ده‌بات و دابه‌شكردنی داهاته‌كه‌شی به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه دابه‌شی سه‌ر دانیشتووان ده‌كرێت له‌گه‌ڵ دیاریكردنی پشكێك بۆ ئه‌و هه‌رێمه زیانلێكه‌وتووانه‌ی كه له‌لایه‌ن ڕژێمی پێشوو بێبه‌ش كراون.
مادده‌ی 112 ته‌نها كێڵگه‌كانی ئێستا ده‌گرێته‌وه ئه‌مه‌ش به واتای ئه‌و كێڵگه نه‌وتیانه دێت كه به‌رهه‌مهێنانی بازرگانییان هه‌بووه پێش ڕیفراندۆمی ده‌ستووری عێراقی له ئابی 2005 ، واتا له دوای ئه‌م رێكه‌وته‌وه پرۆسه‌ی نه‌وت و گاز ده‌كه‌ونه ژێر تایبه‌تمه‌ندییه حهسرییهكانی هه‌رێمی كوردستان، به‌مشێوه‌یه ده‌قه‌كانی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان – عێراق ژماره 22 ی ساڵی 2007 به پێناسه‌ی (كێڵگه‌ی ئێستا ) له مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌و یاسایه‌دا له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ده‌ستووری عێراقدا ده‌گونجێت و پێچه‌وانه‌یان نییه.
به‌پێی مادده‌ی 92/2 له ده‌ستووری عێراق پێویسته ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران یاسایه‌ك ده‌ربكات بۆ دامه‌زراندنی دادگای باڵای ئیتیحادی ، به‌ڵام تاكو ئێستا هیچ یاسایه‌كی له‌و جۆره ده‌رنه‌چووه ، بۆیه له عێراقدا دادگایه‌كی ئیتیحادی كه به پێی ده‌ستوور دامه‌زرابێت بوونی نییه ، ئه‌و دادگایه كه بڕیاری 15 ی شوباتی 2022 ی به مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان ژماره 22 ی ساڵی 2007 ده‌ركردووه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی ده‌ستووری نییه ، بۆیه یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان به‌ركار ده‌مێنێته‌وه .
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
4 ی حوزه‌یرانی 2022