25 تەن ئاوی تەماتەی خراپبوو گەڕێنرایەوە بۆ  ئێران

ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ ڕێکەوتی (2022/4/26) یەك باری ئاوتەماتەی(٨٣٠ غم) ی بە بڕی (25) تەن و (80) کیلۆگرام بۆ ووڵاتی سەرچاوە گەرێندرایەوە بە هۆی ئەوەی لە پشکنینی تاقیگەیی کە له‌ لایه‌ن هۆبەی وەرگرتنی نموونەی خۆراک بۆی ئه‌نجامدرا له‌پشكنیندا ده‌رنه‌چوو ، چونکە لەگەڵ رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی نەدەگونجا.

بۆیە ڕێگە بە هاوردەکردنی نەدرا بۆ ناو هەرێمی کوردستان و ‌ لە لایەن لێژنەی هاوبەشی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە سەرۆکایەتی بنکەی کۆنتڕۆڵی حاجی ئۆمەران ئاوتەماتەکە گەڕێندرایەوە بۆ ووڵاتی سەرچاوە.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی

کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران

ھەواڵی زیاتر