ئەمڕۆ پێنجشەممە 24/3/2022، یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 120 دۆلار و 97 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش، هەر بەرمیلێکی بە 113 دۆلار و 91 سەنت لە بازاڕەکانی جیهان دەفرۆشرێت.
ماوەی مانگێکە نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کردووە، هۆکاری سەرەکیش جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیایە.