سبەی دەست بە رێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ” لە سبەی پێنجشەممەوە 10/3/2022، دەست بە رێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی 2022 دەکرێت و یەکەم وەزارەتیش تەندروستی مووچە وەردەگرێت”.