بەشەخۆراکی چەند مانگێک ئامادەیە بۆ دابەشکردن

بەمەبەستی دڵنیابونەوە لە بڕو کوالێتی ئەوخواردنانەی کەلە بەشە بایعی دەدرێت بەهاوڵاتیان، کۆگان بەسەرکرانەوە.

ئەمرۆ 9/3/2022 ئاوات محەمەد- قائیمقامی سلێمانی بە یاوەری ئازاد محەمەد- سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەرێوبەری خۆراکی سلێمانی سەردانی کۆگانی خۆراکی سلێمانییان کرد.

قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد دڵنیابونەتەوە لەوەی کەبەشی پێویستی خۆراک لە (برنج و شەکر و زەیت و دۆشاو) لە کۆگاکاندا هەیەو دەست بەدابەشکردنی ئەو خۆراکانە بۆ مانگی یەک بەسەر هاوڵتیاندا کراوەو دواتریش مانگەکانیتر دابەشدەکرێت و هیچ کێشەیەک لە بڕی خۆراکدا نییە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی کوالێتییان زۆر باشە.

وتیشی لیژنەکانی قائیمقامیەت و لیژنەکانی چاودێری بازرگانی بەردەوام چاودێری بازاڕ دەکەن، بەدەر لەوەی کە بە رێژەیەک نرخی خۆراک لە دونیادا بەرزبووەتەوە رێگا نادەن بازرگانان و فرۆشیارانی خۆمان نرخەکان زیاتر بەرزبکەنەوە.

ھەواڵی زیاتر