بڕیارێک لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییەوە لەبارەی مووچە

وەزارەتی كارو كاروبارى كۆمه‌ڵايه‌تى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،  به‌ بريارێك سەرمووچەی بەشێكی زۆری فەرمانبەرانی وەزارەتەكەی بۆ ماوه‌ى مانگێك پێش دەخات.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، کە ئەمڕۆ سێشەممە 8ی3ی2022 دەرچووە و وێنه‌یه‌کی دەست (ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك) کەوتووە، تیایدا ئاڕاسته‌ى ته‌واوى كارمه‌ندانى ژنانى فه‌رمانبه‌رى وه‌زاره‌ته‌كه‌ كراون وه‌ تێدا هاتووه‌:” به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى 8 ى مارس رۆژى جيهانى ئافره‌تان وێڕاى پیرۆزبایی گه‌رم بۆ ماندووبوونى به‌رێزتان له‌ ڕاپه‌راندنى ئيش و كاره‌كانتان به‌شێوه‌ى رێك و پێك سوپاس و پێزانينتان ئاڕاسته‌ ده‌كه‌ين  .

لە خاڵى دووه‌مى نووسراوەكەی وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی بڕيارد راوه‌، به‌ پێدانی پێشخستن بۆ ماوه‌ى (1) مانگ بۆ مه‌به‌ستى سه‌رمووچه‌ و به‌رزكردنه‌وه‌ى مووچه‌”.

ھەواڵی زیاتر