لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستی چاودێریکردنی بازاڕ و ڕێگەگرتن لەو کەس و لایهنانەی یاری بەنرخ و پێداویستییەکانی هەوڵاتییان دەکەن، ئەمڕۆ دووشەممە 2022.3.7، بەسەرپەرشتی نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند، لێژنەی پشکنین و چاودێری قائیمقامیەتی هەولێر دەستیان بەهەڵمەتێکی پشکنین و بەدواداچوون کرد لەنێو بازاڕ و مارکێت و کۆگا گەورەکان و لەئەنجام دا (8) مارکێتى گەورەى هەولێر کە نرخی خۆراک و پێداویستییەکانیان لەسەر هاوڵاتییان زیادکردبوو داخران و ڕێکارى پێویست لەبەرامبەر خاوەنەکانیان دەگیرێتەبەر.
شوێنەکانیش ئەمانەن: (یەک لە لقەکانى تیمارات، بازاڕى پایتەخت لەگەڕەکى هەڤاڵا، بازاڕى هەورى، سۆران بازاڕ، بارین مارکێت، مارکێتى زین سیتى، باوەڕ مارکێت، لایت سیتى).
جێگەی باسە، هەڵمەتەکە بەردەوامە و ئامانج لێی پشکنین و بەدواداچوونە بۆ دەستکارینەکردنى نرخى کاڵا و کەل و پەل و پێداویستیەکانى هاوڵاتییان و هەموو بازاڕ و مارکێت و کۆگاکانیش دەگرێتەوە، ئەمڕۆش هەڵمەتەکە لە کۆگا گەورەکانەوە دەستى پێکرد تاوەکو بچووکترین مارکێت، هەر خاوەن کۆگا و مارکێت، مینى مارکێت و دوکانێک، نرخی خۆراک و پێداویستییەکان لەسەر هاوڵاتییان گران بکات و سەرپێچی بکات شوێنەکەى دادەخرێت و توندترین رێکاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.