كۆنگرێس: یەك ترلیۆن دۆلاری دیكە بۆ كۆڕۆنا تەرخاندەكات
كۆنگرێسی ئەمریكا ڕایگەیاند،یەك ترلیۆن دۆلاری دیكە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا تەرخاندەكەن،بۆ ئەوەی ڤایرۆسەكە لەناو ببەن
كۆنگێرس دەڵێت: ئەو پارەیە زیاتر لەو ویلایەتانە سەرفدەكرێت كە كۆڕۆنا تێیدا زۆر بڵاو بوەتەوە وقەیرانی گەورەی دروستكردووە و نایانەوێت زیاتر گەشە بكات.
سەرفكردنی یەك ترلیۆن دۆلار لە كاتێكدایە پێشتر كۆنگرێس چەندین ترلیۆن دۆلاری بۆ هەمان پرس تەرخانكردبوو.
ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە ئەمریكا تا ڕادەیەكی زۆر گەشەی كردووە و لە ئێستادا لە تەواوی وڵاتەكەدا بڵاو بوەتەوە و چەندین بەرپرسی باڵای وڵاتەكەش توشی ڤایرۆسەكە بوون