بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ئاشکرایکرد، سبەی بەشی یازدەیەمی پارەی گەنمی جوتیاران دەگاتە هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ ٢٦ی شوبات شەممە، نەوزاد شیخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ئاشکرایکرد سبەی بەشی یازدەیەمی پارەی گەنمی جوتیاران دەگاتە هەرێم و دوای تەواوکردنی رێککارەکان پارەکە بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت، ئەو بڕە پارەیەش کە ماوەتەوە لە داهاتوویەکی نزیکدا دابەشدەکرێت.
وتیشی” ساڵی رابردوو زیاتر لە ١٢٥ هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران بە بەهای ٦٥ ملیار و ٧٦٣ ملیۆن وەرگیراوە، بەشێوەیەک پشکی مانگی تشرینی یەکەمی هەولێر بریتییە لە ملیارێک و ٦٨ ملیۆن، پشکی سلێمانیش ملیارێک و ٦٧٢ ملیۆن، هەروەها پشکی دهۆکیش بریتییە لە ١٦٢ ملیۆن”.