دەست بە دابەشکردنی مووچە کرا

دوای کۆتایهاتنی پشووەکانی ساڵی نوێ، دابەشکردنی موچەی مانگی (12)ی فەرمانبەران دەستی پێکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، دابەشکردنی مووچە بەبێ لێبڕین دەستپێدەکات و وەزارەتی تەندروستیش یەکەم وەزارەتە کە مووچە وەردەگرێت.

بەهۆی پشوەکانی ساڵی نوێی (2022)وە دابەشکردنی مووچە کەوتوەتە ساڵی نوێ و دوای وەزارەتی تەندروستیش بەپێی ڕیزبەندی وەزارەتەکانی دیکە مووچە وەردەگرن.

بەپێی زانیاریەکان، دوای وەزارەتی تەندروستی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی (70 و 80)موچە وەردەگرن

ھەواڵی زیاتر