وەزارەتی دارایی گۆڕانکاری لە سەرجەم بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی دەکات.
بەپێی نوسراوێکی نوسینگەی وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم کە لە رۆژی ١٥/١٢/٢٠٢١ دەرچووە، تێیدا ئاماژە بەوە کراوە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و باشتر بەڕێوە چوونی کاروبارەکانی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی، گۆڕانکاری پێویست بکەن لە پۆستی بەڕێوەبەرو جێگری بەڕێوەبەرو بەرپرسی هۆبەو بەشەکان، بەپێی پسپۆڕی و لێوەشاوەیی و پێگەیاندنی کەسی لێهاتوو و شارەزا بۆ ساڵی ٢٠٢٢.
لە بارەی ناوەڕۆکی ئەم نوسراوە ئاشکرا کراوە کە وەزیری دارایی گۆڕانکاری لە سەرجەم فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتەکەی دەکات و لە قۆناغی یەکەمدا گۆڕانکارییەکان لە دیوانی وەزارەتی دارایی دەستی پێکردووە.
هەر بەپێی زایارییەکان وەزیری دارایی گۆڕانکاری لە پۆستەکانی بەڕێوەبەری سەرجەم فەرمانگەکان دەکات بە تایبەت ئەوانەی تێوەگڵاون بە گەندەڵی و ئەوانەشی شیاونین بۆ پۆستەکانیان، کە بەشێک لەو گۆڕانکارییانە بەڕێوەبەری بانکەکانیش دەگرێتەوە، کە تۆمەتبارن بەوەرگرتنی بەرتیل.
ژێدەر
بوار نیوز