وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕیارێکی وزاری ئەنجوومەنی سندوقی خانەنشینی پەسەند کرد.
لەمەودوا هەموو فەرمانبەرێکی هەرێمی کوردستان، بڕی 7٪ موچەکە بنەڕەتیەکەی دەخرێتە ناو ئەو سندوقە، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش 12٪ دەخاتە سەری و لەکاتی خانەنشین بووندا مووچەکەی لەو سندوقە بۆ دابین دەکرێ.
لەمەوبەریش ئەو 7٪ی مووچە بڕدراوە، واتە لەمە ئێستا کە دەدرێت کەم ناکات.