كوردستان 16/11/2021 – 16:16 باس‌نیوز
وه‌زاره‌تی دارایی داوایه‌كی یاسایی به به‌های 75 ملیار دینار له كۆمپانیای نالیا برده‌وه
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوایه‌كی یاسایی به به‌های 75 ملیار دینار له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی دژی كۆمپانیای نالیا یه‌كلاكرده‌وه.
ئەمڕۆ سێشەممە 16/11/2021، وەزارەتی دارایی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: “بەپێی بڕیارێكی سه‌رۆكایه‌تی دادگایی پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ژماره 90 ده‌سته‌ی شارستانی تێهه‌ڵچوونه‌وه/2021/راستكردنه‌وه له 25/10/2021، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری داوایه‌كی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی دژی كۆمپانیای نالیا یه‌كلاكرده‌وه”.
ئاماژە بەوەش دراوە: “ئه‌مه‌ش به‌رێوبه‌ری ڕێگه‌پێدراوی كۆمپانیاكه پێویسته نزیكه‌ی 75 ملیار دینار بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری وه‌كو قه‌رز و سودی بانكی كه‌ڵه‌كه‌بوو”.
ئه‌م داواییه له كاتێكدایه كه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر كۆمپانیایی ناوبراو داوایه‌كی دژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌رزكرده‌وه تێیدا داوای لابردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی سوده‌كانی ده‌كرد.
وەزارەتی دارایی جەختیشیکردووەتەوە کە کۆمپانیای نالیا له پاش دۆڕاندنی ئه‌م داوایه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌ستێت به فرۆشتنی سه‌رجه‌م ئه‌و موڵكانه‌ی كه لای حكوومه‌ت بارمته‌یه تاوه‌كوو پاكتاوی ئه‌و قه‌رز و سودانه بكات كه لای كۆمپانیاكه‌یه.