دوای ئەوەی نرخی نەوت 80 دۆلاری تێپەڕاند، ئەمڕۆ جارێکی تر نرخەکەی دابەزیەوە و بە 78دۆلار و5 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێ.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧٤ دۆلار و ٢٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.