حکومەتی عێراق بڕی یەک ملیۆن لیتر بەنزینی بۆ هەرێمی کوردستان نارد و هەر ئەمڕۆش بەسەر پارێزگاکاندا دابەش دەکرێت.
ئەو بەنزینە بە نرخی 650 دینار بە هاوڵاتیان دەفرۆشرێت و دەبێتە هۆکارێک بۆ دابەزینی نرخی بەنزین.
ئەمە لە کاتێکدایە کە سێ هەفتە بەر لە ئێستا وەزیری سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، بەغدا بەڵێنی ناردنی یەک ملیۆن بەنزینی رۆژانەی بە هەرێم داوە و نرخیشی بە 650دینار دەبێت.