وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕی ئەو مووچانەی وەرگیراوە لەلایەن ئەو مووچەخۆرانەوە کە زیاتر لە مووچەیەکیان وەرگرتووە پێش 1-07-2020 لێیان وەرناگیرێتەوە، بەڵام ئەوانەی لە دوای 1-07-2020 زیاتر لە مووچەیەکیان وەرگرتووە لێیان وەردەگیرێتەوە و تەنیا ئەو مووچەیە وەردەگرێت کە خۆی هەڵی بژاردووە. هەر بڕە پارەیەکیش لە پێش ئەو بەروارە لێیان وەرگیرابێ بۆیان دەگەڕێندرێتەوە.
