خانوو بۆ مامۆستایانی ئاینی دروستدەکرێ

وەزیری ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیاردراوە پڕۆژەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایانی ئاینی لە شار و شارۆچکەکانی هەرێم دروستبکرێ.

پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی ڕایگەیاند، بڕیاردراوە پڕۆژەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایانی ئایینی لە هەموو شار و شارۆچکەکان دروستبکرێت و دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەکەش کراوە.

وتیشێ:” دەمانەوێ هەموو مامۆستایەکی ئاینی خانووی خۆی هەبێت و پێویستی بە خانووی مزگەوت نەبێت، یان منەتی متوەلی هەڵنەگرێت. هەروەها پرۆژەکان لەم کابینەیەدا تەواو دەبن”.

ھەواڵی زیاتر