روونکردنەوەی وەزارەتی کارەبا لەبارەی قەرزی ھاووڵاتیانەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەرچەندە بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتەکە هەر هاوبەشێکی کارەبا دووجار بەسەر یەکەوە پارەی پسووڵەی کارەبا نەدات پێویستە کارەباکەی ببڕدرێت، بەڵام ئەوان هێشتا کارەبای هیچ هاوبەشێکیان بەوهۆیەوە نەبڕیوە.

 ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە، نەبڕینی کارەبای ئەو هاوبەشانە “لەبەر رەچاوکردنی بارودۆخی دارایی”ـە. گوتوویەتی، “تائێستا کارەبای هیچ هاوبەشێک بەهۆی نەدانی کرێی کارەباوە نەبڕدراوە.” 

وەزارەتی کارەبا ئاگاداری هاونیشتمانیان دەکاتەوە کە قەرزەکانیان بدەنەوە، “بۆ ئەو مەبەستەش فەرمانگەکانی کارەبا کارئاسانی بۆ هاوبەشان دەکەن بە شێوەیەک کە بارگرانیی داراییان لەسەر دروست نەبێت.”

ھەواڵی زیاتر