ڕوونكردنەوەیەك لە گومركی هەرێمی كوردستانەوە


بەڕێوەبەرایەتی گومرگی ھەرێمی کوردستان دەڵێ:
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێك كە هەرێمی كوردستان داهاتی گومركی رادەستی حكومەتی عێراق نەكردووە.
ئاماژە بەوەش دەکات، بە پێویستی دەزانین هەموو لایەك ئاگادار بكەینەوە كە لە چوارچێوەی ئەو پابەندە داراییانەی كەوتۆتە سەر حكومەتی هەرێمی بەرامبەر بەغدا. حكومەتی هەرێمی لەسەردانی وەفدی هاوبەشی چاودێری دارایی هەرێم و ناوەند سەرجەم داتا و زانیاری و داهاتەكانی دەروازەكانی هەرێمی كوردستانی خستۆتە بەردەمی تیمەكە و بە پێی ئەو داتایانە حكومەتی ناوەند لە بودجەی هەرێمی كوردستان بڕی ئەو داهاتانە دادەشكێنێت.
ئەم ڕێكارە بە پێی ماددەی 11ی لە یاسای بودجەی ساڵی 2021 جێبەجێ دەكرێت واتا لێبڕینی داهاتی نەوتی و نا نەوتی راستەوخۆ لە وەازرەتی دارایی عێراقەوە دەبێت و ئەم پرۆسەیە لە مانگی 1ی 2021ەوە جێبەجێ دەكرێت.

ھەواڵی زیاتر