وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، کە بەپێی خشتەکە سبەینێ سێ وەزارەت مووچەی مانگی حوزەیرانی رابردوو وەردەگرن و سێشەممەش مووچە دابەشکردنی ئەم مانگە تەواو دەبێت.
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی رایگەیاندووە، سبەی یەکشەممە 11ـی تەمموزی 2021 مووچەی وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وەزارەتی کارەبا، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە میکانیزمی لێبڕینی ٪21 دابەشدەکرێت.
رۆژی دووشەممە 12ی تەمموزی 2021 مووچەی وەزارەتەکانی رۆشنبیری و لاوان، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، لەگەڵ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکایەتیی پەرلەمان، خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.