ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت بەردەوامی دا بە بەرزبوونەوەکانی رۆژی دووشەممە و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە سەرووی 75 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. بانکی ئەمریکاش دەڵێت، ئەگەر بووژانەوەی کەرتی فڕۆکەوانی وەها بەردەوام بێت، ساڵی داهاتوو نرخی نەوت دەگاتەوە 100 دۆلار.
هەروەها نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بە 148 هەزار دینار مامەڵەی پێوە کرا و 800 دینار دابەزیوە.
نرخی دراوەکان بەمشێوەیەن:
100 دۆلاری ئەمریکی بە 148 هەزار دینارە
100 یۆرۆ بە 176 هەزار و 490 دینارە
100 پاوەند بە 205 هەزار و 720 دینارە
100 لیرەی تورکی بە 17 هەزار و 198 دینارە
100 هەزار تمەن بە شەش هەزار و 423 دینارە
هاوکات لقی هەولێری سەندیکای زێڕنگەرانی کوردستان لەبارەی نرخی زێڕ دەڵێت، هەر ئۆنسەیەک بە 1780 دۆلارە.
نرخی زێڕ بەمشێوەیەیە:
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 423 هەزار دینارە
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22 بە 388 هەزار دینارە
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 372 هەزار دینارە
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 317 هەزار دینارە