قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهل ئەلحەق لەبارەی هەوڵەكانی سەرۆكی حكومەتی عێراق بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی دەروازە سنورییەكان رایگەیاند :” ئێمە بەهەموو شێوەیەك پاڵپشتی لە حكومەت دەكەین بۆ كۆنترۆڵكردنی دەروازە سنورییەكان”.
وتیشی : ” ئێمە جەخت لەوە دەكەینەوە پێویستە دەروازە سنورییەكانی هەرێمیش كۆنترۆڵ بكرێنەوە تەنها فۆكس نەخرێتە سەر دەروازە سنورییەكانی ناوەراست و باشووری عێراق”.
لەكۆتایی وتی : ” پێمان باشە گرنگییەكی زۆر بدرێت بە دۆسییەی كارەبا و خزمەتگوزاری چونكە لە دۆسییەكانی تر زیاتر پەیوەندییان بە تاك و كۆمەڵگا هەیە”.