کۆترێک بە نزیکەی 2 ملیۆن دۆلار فرۆشرا
گەنجێکی چینی کە ناسناوی “نیو کیم”ی هەیە و واتا “کیمی نوێ” کۆترێک بە 1 ملیۆن و 600هەزار یۆرۆ دەکڕێت.
کۆترەکە تەمەنی 2 ساڵانە و لە بەلجیکا لەدایکبووە و پەخێوکراوە، سەرەتا بە 200 یۆرۆ خرایە زیادکردنی ئاشکراوە و دواتر کیمی نوێ بە 1.6 ملیۆن یۆرۆ کڕی، کە دەکاتە 1.9ملیۆن دۆلار.
نیکۆلاس، سەرۆکی کۆمپانیای کۆتری بەهەشت دەڵێ “پێمان وانەبوو کۆترەکە ئەو هەموو پارە زۆرە بکات، ئەمە ژمارەیەکی پێوانەیی جیهانییە”.