ھێنانی بەش

گرنگ

پووتین: بە هەر جۆرێک بێت ئامانجەکانمان لە ئۆکراینا بەدەستدەهێنین

ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا پەیامێکی تووندی ئاراستەی کیێڤ و وڵاتانی ڕۆژئاوا دەکات و ڕایدەگەیێنێت، ئۆکرانیا هیچ پەلەیەکی نییە بۆ ڕاگرتنی جەنگ. ڤلادیمێر پووتین، لە نوێترین دەرکەوتنیدا لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی وڵاتەکەی

مەسعود پزیشکیان: ئێران لە حاڵەتی شەڕێکی سەرتاسەریدایە

سەرۆک کۆماری ئێران، ڕایگەیاند، "وڵاتەکەمان لەگەڵ ئەمەریکا و ئیسرائیل و ئەوروپا، لە شەڕێکی سەرتاسەری گەورەدایە، سوپاکەشمان لەوەی کە پێشتر هەبووە بەهێزترە". شەممە 27ـی کانوونی یەکەمی 2025، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند،

زیندانەکانی ئەسەد سەرلەنوێ پڕ دەبنەوە لە زیندانی

کاتێک سوورییەکان بە هیوا و دڵخۆشییەوە دەرگای زیندانە ترسناکەکانی رژێمی ئەسەدیان شکاند، باوەڕیان وابوو ئەو دێوزمەیە بۆ هەمیشە کۆتایی پێهاتووە. بەڵام ئەمڕۆ، هەزاران خێزانی سووری جارێکی دیکە لە ئازاری دابڕان و نەزانینی چارەنووسی ئازیزانیاندا

دوو تۆمەتباری جینۆسایدی بارزانییەکان دادگایی دەکرێن

سبەی یەکشەممە دوو تۆمەتباری جینۆسایدکردنی بارزانییەکان لە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق دادگایی دەکرێن، لە دادگاییەکەدا شەش دادوەر  و کەسوکاری جینۆسایدکراوەکان ئامادە دەبن. تیمی پارێزەرانی تاوانی جینۆسایدکردنی بارزانییەکان تاوەکو

محەممەد حاجی مەحموود هێرشی توند دەکاتە سەر بەغدا

محەممەد حاجی مەحموود لە سێیەم دیداری گوڵەخانە ڕایدەگەیێنێت، ئەمساڵ بەڵام سێ مووچەی فەرمانبەران نەنێردراوە و ڕاگیراوە، بەڵام تاوەکوو ئێستا دەڵێن کورد و عەرەب برایە، دڵنیا بن کەس برای ئێمە نییە، تەنیا کورد برای خۆیەتی لە، هەر شوێنێکی ئەم

چوار کەس دەکەونە ژێر ڕەنووی بەفرەوە

بە هۆی ڕەنووی بەفر لە گوندی ئاڵۆتانی میراوای سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کەسێك گیانی لەدەست دا و چەند کەسێکی دیكەش بێسەروشوێنن. حەمید مەحبوبی، بەڕێوەبەری كۆمەڵەی مانگی سووری پارێزگای ورمێ ڕایگەیاند: بەهۆی ڕەنووی بەفر لە گوندی

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە

وەزارەتی کارەبا هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە لە بەردەوامیدان بە چالاکییەکانی زیادکردنی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی و کارەبا و سازدانەوە لە تۆڕی کارەبای نیشتیمانی لەپێناو دابینکردنی کارەبا بە باشترین شێوە. ئەم چالاکییانەش كێشەی 30 ساڵەی

دروشمێکی داعش لەسەر دیواری قوتابخانەیەکی کەرکووک دەنووسرێت

دروشمێکی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لەسەر دیواری قوتابخانەیەکی کەرکووک دەنووسرێت و هەواڵگریی عێراق دوو تۆمەتبار دەستگیر دەکات. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی هەواڵگریی عێراق، دژەتیرۆری عێراق لە پارێزگای کەرکووک دوو تۆمەتباریان دەستگیر کرد، کە

بەفر و باران دەست پێ دەکەنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ڕایدەگەیێنێت، بەفر و بارانبارین دەست پێ دەکاتەوە، لە هەندێک ناوچەش بەفر دەبارێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/12/2025، ئاسمان

قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی غەززە دەست پێ دەکات

ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ئەمریکا، لەبارەی دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غەززە نێوەندگران ئاگادار کردووەتەوە کە مانگی یەکی داهاتوو دەست پێ دەکات. کەناڵی 13ـی ئیسرائیلی لە زاری بەرپرسێکی باڵای وڵاتەکە ڕایدەگەیێنێت، ستیڤ ویتکۆف،