ھێنانی بەش

رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست

کاتی ئاگربەستەکەی نێوان حەماس و ئیسرائیل ئاشکرا کرا

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رایگەیاند، سبەی کاتژمێر 7:00ی بەیانی، ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە. وەزارەتی دەرەوەی قەتەر وتی :هەمان ڕۆژ کاتژمێر 4:00ی ئێوارە، دیلەکان دەگۆڕدرێنەوە کە 13 بارمتەی ژێر دەستی حەماسن

ئیسرائیل بە ئاگربەست رازی بوو

حکومەتی ئیسرائیل رازی بوو بە راگەیاندنی ئاگربەستێکی چوار رۆژە لە غەزە. ئیسرائیل ڕایگەیاند، تاوەکو حەماس 50 بارمتە ئازاد بکەن ئاگربەست دەبێ. حکومەتی ئیسرائیل دەڵێت، لەو چوار رۆژەدا جەنگ رادەگرن. هەروەها ئەگەر بارمتەی زیاتر

لەڕووداوێکی هاتووچۆدا 13 کەس گیانیان لەدەستدا

ئەمڕۆ سێشەممە، لە پارێزگای بەسرە رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان بارهەڵگرێک و پاسێکی گواستنەوەی قوتابیان روویداو و بەهۆیەوە لانیکەم 13 کەس گیانیان لەدەستدا. بەگوێرەی زانیاریەکان، 10 کەس لەوانەی گیانیان لەدەستداوە پیشەیان مامۆستا بووە.

دەست بەسەر کەشتییەکی ئیسرائیلیدا گیرا

حووسییەكانی یەمەن، لەنێو دەریای سووردا دەستیان بەسەر كەشتییەكی بازرگانیی ئیسرائیلییدا گرتووە كە ٥٢ سەرنشینیشی تێدایە. بەپێی زانیارییەکان، كەشتییە ئیسرائیلییەكە ناوی (گالاكسی لیدەر)ە و ئێستا، هێزەكانیان خەریكی لێكۆڵینەوەن لەگەڵ

دادگای فیدراڵی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی هەرێم کۆدەبێتەوە

دادگای فیدراڵی عێراق، ئەمڕۆ  لەبارەی بڕیاردان لەسەر سكاڵاكەی یەكێتیی نیشتمانی سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان کۆدەبێتەوە.  یەكێتی لەرێگەی (زیاد جەبار) سەرۆكی فراكسیۆنەكەی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان سكاڵای لەسەر

ئیسرائیل کوژرانی ژمارەیەک سەربازی لە غەزە ڕاگەیاند

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، شەش سەربازی دیکەیان کوژراون. ئەمڕۆ شەمە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، شەش سەربازی دیکەیان لە شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەکانی غەزە کوژراون. ئەمە لە کاتێکدایە کە نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەزە ڕایگەیاند، لە ناوچەی

هێرەشی فرۆکەکانی تورکیا 13 چەکداری پەکەکە دەکاتە ئامانج

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 17ی 11ی 2023، وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ڕایگه‌یاند، له‌ ناوچه‌ی خواكورك، (ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان)، به‌ بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا 13 چه‌كداری په‌كه‌كه‌ گیانیان لەدەستدا.

بەشەخۆراكی نزیكەی یەك ملیۆن كەس دەبڕدرێت

وەزارەتی بازرگانیی عێراق: بارودۆخی دارایی نزیكەی یەك ملیۆن كەس لە چوار پارێزگادا شایانی ئەوە نین بەشەخۆراكی مانگانەیان پێ بدرێت. ریاز موسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی چاودێریی بازرگانی و دارایی لە وەزارەتی بازرگانی، ئەمڕۆ هەینی 17/

سوپای ئیسرائیل کۆنترۆڵکردنی بەندەری غەزەی ڕاگەیاند

ئەمڕۆ پێنج شەممە 16-11-2023 سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: بەندەری غەزەمان بە تەواوی کۆنترۆڵ کرد و کاروباری بەندەرەکە بەڕێوە دەبەین. ئێستا لە غەزە شەڕ لە نێوان باڵی سەربازی حەماس و سوپای ئیسرائیل بەردەوامە.