ژن و دەسەڵات
وڵاتی ئاسایش و خۆشگوزەرانی، ولاتێكی بێ کەموکوڕی کە ژن بەڕێوەی دەبات.
وڵاتێك هەیە پێی دەڵێن (وڵاتی ژنان) ئەویش وڵاتی نەرویژە، لەو وڵاتەدا ژن (سالارە، هێزە، یاسایە، سەرۆکە، سکتێری پارتەکانە، مەلایە (قەشە)، بەڕێوبەرە، کارمەندە، مامۆستایە، دکتۆرە، کرێکارە، شۆفێریشە. لە سەرو هەموویشیەوە وەك دەڵێن :بەهەشت لە ژێر پێی ژناندایە چونکە (دایکە).
لە وڵاتی ژناندا پیاوان مافی خۆیان هەیە و تووشی توندووتیژی و سوکایەتی ڕۆحی و جەستەیی نابنەوە، پیاو خۆی ناسوتێنێت و پیاو ناکوژرێت و پیاو ناخنکێت.
لە ولاتی ژناندا نا یەکسانی و نا دادپەروەری لە نێوان کوران و کچاندا بە هیچ جۆرێك بوونی نیە، واتە: جیاوازی نێوان کوڕ و کچ نیە لە ناو خێزانەکاندا.
لەو وڵاتەدا دەوڵەت بەرپرسە لە ڕیکخستنی ژیان. واتە دەولەت باوك و دایکی میللەتە.
لە نەرویژ، لە ژێر پەردەی یاسادا بازرگانی بە لەشی کچانەوە ناکرێت، چونکە پرۆسەی هاوسەرگیری لەسەر بنەمای مامەڵەگەری و چاوچنۆکی خێزانەکان دانامەزرێت واتە (مارەیی و شیربایی، لە جێی خوێن تاوانەکان داپۆشن) بە هیچ شێوەیەك نییە.
لە وڵاتی ژناندا وشەیەك بە ناوی (شەرەف) بوونی نیە و چونکە کەس بیر لە نێو ڕانی ژنان ناکاتەوە و پیاوان ناوگەڵ پەرست نین، ھەروەھا ژن کوشتن بوونی نیە یان زۆر دەگمەنە، گەر هەشبێت لە نێو خێزانە ڕۆژهلاتیەکاندا ڕوویداوە.
لەوێ منداڵ ناچەوسێتەوە و کار ناکات، بەڵکوو مافی ئەوەی هەیە تا تەمەنیێکی دیاری کراو بەشە دەرامەت خۆی لە دەوڵەت وەك موچەیەك وەربگرێت.
لەو وڵاتەدا لەشفرۆشی ژنان قەدەغەیە و تەنها لە ڕێگەیەکی یاساییەوە نەبێت بوونی نیە، ئەگەر نا هەرکە بە فرۆشیار و کڕیارەوە بگیرێت غەرامە دەکرێت و زیندانی دەکرێت، ھەروەھا مافی مرۆڤ هەیە و کێشەیەکت هەبێت دادگا بە ڕێگەی یاسا پشتگیریت دەکات و مافت وەردەگرێتەوە (واتە: دەوڵەت کێشەکان چارە دەکات نەك عەشایەر و هێزی پارە).
لە لایەکی دیکەوە بۆ بارودۆخی زیندانەکانی نەرویج بە یەکەم ولاتی جیهان دادەنرێت بۆ باشی خزمەتگوزاری زیندانیەکان.
لە وڵاتی ژناندا حوکمی لە سێدارەدان بوونی نیە و لە هەموو مێژووی دەوڵەتی نەرویژدا تەنها جەنەراڵێکی نەرویجی گوولەباران کرا ئەویش لەسەر تاوانی خیانەت بوو کە یارمەتی ئەڵمانیەکانی دابوو لە شەری دووەمی جیهاندا.
نەرویژ لە ژێر سایەی ژناندا بە باشترین وڵاتی جیهان دادەنرێت لە ئاسایش و بژێوی ژیاندا. ھەروەھا بە پێی ئامارەکان هەموو ساڵێك لە ڕیزی بەندی یەکەمەکانە.
نەرویژ وڵاتێکی شانشینە و پەیڕەوی سیستەمێکی مەلەکی دەستووری دیموکراسی پەرلەمانی دەکات.
ئەم خاڵانەی خوارەوە شایەتی ئەو ڕاستیەن .
1- لە دوای دووەم جەﻧﮕﯽ جیھانییەوە گەشەیەکی ﺋﺎبووری بە خۆوە دەبینێت بە تایبەتی دوای حەفتاکان کە نەوت و ﮔﺎزی سروشتی لە دەرﯾﺎﮐﺎﻧﯽ باکووری وڵاتەکەدا دۆزرایەوە.
2- ئێستا سێیەم وڵاﺗﯽ دەوڵەمەندی جیهانە لە رووی بەهای دراوەوە.
3- تێکڕای داھاتی ﺗﺎﻛﯽ نەرویژی بە پلەی چوارەم دێت لە سەر ئاستی جیھان.
4- پێنجەم وڵاتی جیھانە بۆ هەناردە کردنی نەوت.
5. کرۆنی نەرویژی بە یەکێك لە دراوە هەرە جێگیرەکانی جیھان دادەنرێت، بە تایبەت ئەمە لە ﻣﺎوەی قەیرانی داراﯾﯽ جیھانیدا لە ﺳﺎڵی٢٠١٠ / ٢٠٠٧ بە ڕوونی دەرکەوت.
6- سەرباری نەوت و ﮔﺎز، نەرویژ دەڵەمەندە بە چەندین سەرچاوەی سروشتی تر وەک: وزەی ھایدرۆپاوەر، دارستان، کانزا و خۆراکی دەریایی.
7- لە بواری پیشەسازیدا، دروستکردنی کەشتی، کانزاکردن، کیمیایی و بەروبومی کاغەز لە سەرچاوەی دار و درەختی.
8- سیستەمی ﭼﺎودێری تەندروستی و پشتیوانی سیستەمی خوێندنی ﺑﺎڵا هەروەها سیستەمێکی گشتگیری چﺎودێری کۆمەڵایەتی، لە سەر ئاستی جیھان بێ وێنەیە.
9- لە ﺳﺎڵی ٢٠٠٧-٢٠٠١ و ﺟﺎرێکی تر لە ٢٠٠٩ بە یەکەم وڵاﺗﯽ جیھان داندرا بۆ ژﯾﺎن و گەشەی مرۆیی.
10- لە ساڵی ٢٠١١ دا بە دیموکراسیتیرین وڵاﺗﯽ ﺟﯾﮭﺎن هەژﻣﺎر کرا.
11- ﺗﺎ ئێستاش نەرویژ یەکێکە لە گەورەترین پارە بەخشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ وڵاتە هەژارەکان.
لە سەروی هەر هەموو ئەمانەشەوە کە زۆر گرنگە ئەوەیە وڵاتی نەرویژ لە ساڵی حەفتاکانەوە تا ئێستا پارەی نەوتی لە هیچ پرۆژەیەك و هیچ خزمەتگوزارییەك و هیچ موچەیەك بەکار نەهێناوە، هەمووی لە بانکێکی تایبەتی دەوڵەت کۆ کردۆتەوە، بەو پارەیە دەتوانێت دوای نەمانی نەوت 200 ساڵ وڵاتەکەی بژێنێ.
تا ئێستا بژێوی دانیشتوان و خزمەگوزاری وڵاتەکەی لەسەر دەرامەتی باج بووە.
ڕێژەی باجی ئیش کردن لە سەرۆكوەزیرانەوە تا خانەنشینێك لە %36ـەو تەنها بە پێی کەم و زۆری ئیش کردن دەگۆڕرێت.