كامه‌ران به
ژیانی مرۆڤ پێكهاتووه له لاشه و ڕۆح, ژینگه و ده‌ورووبه‌ر , زه‌مه‌ن و كات به ڕابردوو و ئێستا و داهاتووه‌وه,ده‌روونی مرۆڤ وه‌كو گرنگترین به‌ش له مرۆڤدا كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی به‌سه‌ر كردار و گوفتار و بیركردنه‌وه و هه‌موو ژیانیدا هه‌یه, بۆیه هه‌ر حاڵه‌تێكی ده‌روون بایه‌خی تایبه‌تی له گه‌ردوون دا هه‌یه , چونكه له ئه‌نجامدا مرۆڤه كه بناغه‌ی گه‌ردوونه
بارودۆخه‌كانی ژیان, گرفت و كێشه و , دڵته‌نگی و نیگه‌رانی بۆ مرۆڤ دروست ده‌كه‌ن, خه‌م و په‌ژاره میوانی زۆرینه‌ی مرۆڤه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ن, كامه‌ران بوون له ئێستادا بووه‌ته خه‌ونێك كه به شێوه‌یه‌ك ون بووه نادۆزرێته‌وه,چاره‌سه‌ری هه‌موو ئه‌وانه‌ش دۆزینه‌وه‌ی خود ه.
نیگه‌رانییه‌كانمان له ئێستادا زۆرینه‌ی دووبه‌شه, خه‌م له ڕابردوو و ترس له داهاتوو
ڕابردوو ئه‌و زه‌مه‌نه‌یه له كات كه تێپه‌ڕیوه, به باش و خراپ و ناوه‌نده‌وه گوزه‌شت, كام له ئێمه ده‌توانین زه‌مه‌ن بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ سه‌عاتێك به‌ر له ئێستا؟؟؟؟ بێگومان ئه‌مه ناكرێت
داهاتووش ئه‌و زه‌مه‌نه‌یه ئه‌گه‌ر خوا ته‌مه‌ن بدات
چاوه‌ڕوانمانه و پێیدا تێده‌په‌ڕین
ئه‌وه‌ی بۆمان گرنگه ئێستایه
بۆ ڕابردوو, مادام ئێمه ناتوانین زه‌مه‌ن بگه‌ڕێنینه‌وه و ئه‌وه‌ی پێمان هه‌ڵه‌یه چاره‌ی بكه‌ین, كه‌واته خه‌م و خه‌فه‌ت خواردنمان بێ سوود و بێ مانایه,ته‌نانه‌ت ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه خۆنه‌ویستانه و به سروشتی ڕوویانداوه وه‌كو( ڕووداوی هاتوچۆ و زیانی ماددی,كێشه و گرفتی خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تی ……هتد ) هه‌مووی ئاسۆیه‌ك هه‌یه بۆ
چارهبوونیان, كه‌ی؟له داهاتوو
بۆیه ئه‌و خه‌مه‌ی له ئێستادا بۆ ڕابردوو ده‌یخۆی و كاتی خۆتی پێ ده‌كوژی, بیكه هیوایه‌ك و كاته‌كه‌ت بۆ ئه‌وه ته‌رخان بكه كه پلان و به‌رنامه بۆ ناوازهكردنی داهاتووت دابنێی.
له‌وانه‌یه ترست له داهاتوو هه‌بێت, بترسی له‌وه‌ی هه‌ژار ده‌بیت, ژیانت ناخۆش ده‌بێت, تووشی ترس و دڵه‌ڕاوكێ ده‌بیت, مه‌ترسی ده‌كه‌وێته سه‌ر ژیانی خۆت و ئازیزانت ……
لێ مه‌ترسه, ئیراده‌ت به‌هێزبێ و هه‌نگاو بۆ داهاتووت بنێ
له‌وانه‌یه گوێبیست بووبیت, به‌ڵام با بیرت بێنمه‌وه كه الله گیان له قورئاندا له سووره‌تی الزمر ئایه‌تی 36 دا ده‌فه‌رمووێ ( أَلَيْسَ اللَّهُ بِكَافٍ عَبْدَهُ وَيُخَوِّفُونَكَ بِالَّذِينَ مِن دُونِهِ ۚ وَمَن يُضْلِلِ اللَّهُ فَمَا لَهُ مِنْ هَادٍ)
ته‌نیا چوار وشه‌ی سه‌ره‌تای ئایه‌ته‌كه به‌سه بۆ نه‌هێشتنی هه‌موو ترس و نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێ و پهژارهكانت , واتا ( ئایا خوای گه‌وره به‌س نییه بۆ به‌نده‌كانی و ئێوه ده‌ترسێنن به غه‌یری ئه‌و) مه‌گه‌ر تۆ خالق و پهروهردگارێكت نییه كه هه‌مووكات ئاگای لێته, ده‌تبینێ, چاودێریت ده‌كا؟
به‌سۆزترین كه‌ست كێیه ئێستا له ده‌ورووبه‌رت؟ له‌وانه‌یه خانه‌واده‌كه‌ت یان هاوڕێیه‌كت یان كه‌سێكی تر بێ, ئایا ده‌زانی میهره‌بانی و سۆز و خۆشه‌ویستی یه‌زدان ملیاران جار به‌رامبه‌ر خۆشه‌ویستی ئه‌وه بۆت؟ ئایا ده‌زانی له‌وكاتانه‌ی كه له لووتكه‌ی لاملی و سه‌رپێچی فه‌رمانه‌كانی ئه‌ودایت ئه‌و هه‌ر تۆی خۆشده‌وێ زیاتر له هه‌موو كاته‌كان؟ بۆیه داوای لێبكه و هاوكاریت ده‌كا به‌و شێوه‌ی ده‌ته‌وێت, به‌نده‌ی ئه‌ویت و ئه‌وخاوه‌نی تۆیه, هه‌ست هه‌و عه‌شقه ئیلاهییه مه‌زنه بكه و ژیانتی پێ ڕووناك بكه‌وه
هه‌ر خۆی له سووره‌تی البقرة ئایه‌تی 186 ده‌فه‌رمووێ(وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ ۖ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ)
به په‌یامبه‌ری نازدار (د.خ) ی فه‌رمووه گه‌ر به‌نده‌كانم له‌باره‌ی منه‌وه پرسیاریان لێ كردیت ئه‌وان من نزیكم و وه‌ڵامی داوای ئه‌و كه‌سه ده‌ده‌مه‌وه كه داوام ده‌كات.
بۆیه داوای لێبكه و دڵنیابه وه‌ڵامت ده‌داته‌وه.
ده‌زانی به‌شێكی زۆری دڵتهنگییهكانت به‌هۆی متمانه‌وه‌یه, تۆ كه متمانه‌ت لاواز بێت به خۆت دایما له دڵهڕاوكێدایت, بۆیه متمانه‌ت به‌خۆت و دووعاكانت هه‌بێ و به‌هێزبه, خۆت به, به هیواوه به‌ره‌و ئاینده هه‌نگاو بنێ, ئه‌وكاته كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز و چه‌سپاوت ده‌بێت و ده‌توانی له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌وراز و نشێوه‌كانی ژیان خۆت بگونجێنی.
به‌شێكی دیكه‌ی نیگه‌رانییه‌كانی مرۆڤ كه له‌ئه‌نجامی كه‌می متمانه‌به‌خۆبوونه‌وه تووشی ده‌بێ بیركردنه‌وه‌ی نێگه‌تیڤانه‌یه, هه‌ندێ كه‌س دایما دنیایان له‌خۆیان شێواندووه , تاوه‌كو كارێك ده‌كه‌ن هه‌زاران خه‌یاڵ و خورپه‌ی ترس و شكست دایان ده‌گرێ, وانابێ ئه‌زیزم,پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رمووێ (تفاءلوا بالخير تجدوه )واتا هیوا به خێر و چاكه و خۆشی بخوازن دێته ڕێگاتان, بۆیه گرنگه هه‌موو بیركردنه‌وه نێگهتیڤهكانت به‌ره‌و ئاسایی بوونه‌وه و پۆزه‌تیڤانه بگۆڕی تاوه‌كو دڵ و ده‌روونت سه‌لامه‌ت و ئاسووده بێت.
بوونی كاتی به‌تاڵ و بێ كاری زۆركات ده‌بێته هۆكارێكی گه‌وره‌ی دڵته‌نگی, سه‌ركێشی و بزێوی نه‌فس مرۆڤ ڕاپێچی ئه‌نجامدانی چهشنهكارێكی بێ ئه‌رزش و سوود ده‌كا كه تووشی دڵگرانی و ناڕه‌حه‌تی ده‌بێت به‌هۆیه‌وه, بۆیه گرنگه كاته‌كانت له‌زیادكردنی لێهاتوویی و كارامه‌یی كاركردن به‌كاربێنیت له‌و بوارانه‌ی لێیدا شاره‌زایت, هه‌وڵده تاكێكی سوودبه‌خش بیت و ئارامی و به‌خته‌وه‌ری ببه‌خشیت به ده‌ورووبه‌رت, چونكه به سروشتی ژیان ئه‌و چاكه‌یه‌ی خۆبه‌خشانه ده‌یكه‌ی, ئه‌و سووده‌ی بێ به‌رامبه‌ر ده‌یگه‌یه‌نیته كه‌سێك كه پێویستییه‌تی, له‌و شوێن و كاته‌دا الله گیان دێنێته‌وه ڕێت كه پێویستت پێیه‌تی .
هۆكارێكی دیكه‌ی نیگه‌رانی به‌راوردكردنی خۆت و نیعمه‌ته‌كانی خۆته به هی خه‌لكی تر,كه ئه‌وه له ده‌ستی خۆته و ده‌توانی لێی دووركه‌ویته‌وه,چۆن؟
تۆ ئۆتۆمبێڵێكی ئاسایی ت هه‌یه كه گونجاوه له‌گه‌ڵ بژێوی و ژیان و ده‌رامه‌تی خۆت و له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕزقه‌ی خودا پێی داویت,كه‌سێك ده‌بینی كه ئۆتۆمبێڵێكی گرانبه‌های پێیه و دڵته‌نگ ده‌بیت به به‌راورد كردنی خۆت به‌و,بهێنه پێش چاوت به‌و ده‌رامه‌ت و داهاته‌ی كه تۆ ئێستا هه‌ته , ئه‌و ئۆتۆمبێله گرانبههایهت پێ بده‌ن چی ده‌كه‌ی؟ بێ گومان ده‌بێ ته‌واوی داهاته‌كه‌ت بۆ به‌كاربردنی خه‌رج بكه‌ی, ئه‌نجام؟ ده‌چیت ده‌یفرۆشیت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گونجاو نییه بۆ حاڵ و بژێوی تۆ.
بۆیه هه‌میشه چێژ وه‌رگره له‌وه‌ی هه‌ته و له به‌رده‌ستت دایه, ئه‌وه جوانترین به‌خششی خوایه بۆت و خه‌ونی هه‌زاره‌ها كه‌سه و خودا به‌تۆی داوه
بیكه ڕێسای ژیانت و هه‌رده‌م بێلێوه( هه‌موو شتێك باش ده‌بێت)
تۆوی هیوا له ده‌روونت بچێنه و به عه‌تری ئیمان ئاوی بده
داهاتووت مسۆگه‌ره و په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵته
زه‌مه‌ن گرێنتی پێداویت
ئه‌ندازیار عبدالقادر رسول