تكایه هۆشیاربه
په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا ئه‌وه‌نده خێران كه هه‌موو سنوورێكی تێپه‌ڕاندووه, به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك له چاره‌گه سه‌عاتێكدا به نزیكه‌یی سه‌ده‌یه‌كی ڕابردوو پێشكه‌وتن له ته‌كنه‌لۆژیا و زانست و زانیاری‌دا دێته‌كایه‌وه له هه‌موو بوارێكی ژیاندا, كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنانه‌ش به هه‌ردوو دیوی پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیڤ ه‌وه له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤدا وه‌كو كائینێكی به‌دیهێنه‌ر و به‌كارهێنه‌ری ئه‌و پێشڤه‌چوونانه ده‌رده‌كه‌وێت .
هه‌موومان سۆشیال میدیا به‌كارده‌هێنین, فه‌یسبووك , سناپ چات , تیكتۆك و تۆڕه‌كانی تر, لێ گرنگ ئه‌وه‌یه بزانین چۆن و بۆ به‌كاریده‌هێنین و نه‌بینه مه‌قاش و كه‌ره‌سته‌یه‌كی ئاسانی به‌كارهێنان و قۆستنه‌وه له‌لایه‌ن هه‌ندێ ئه‌كاونت و په‌یج و گرووپه‌وه.
له‌و فه‌یسبووكه‌دا گوزه‌رێك بكه چی ده‌بینی ؟هه‌ر پۆستێك كراوه كۆمه‌ڵێك كۆمێنتی هاوڕێ , برا و ناسیاوت ده‌بینی له‌ولاشه‌وه ده‌یان و سه‌دان كۆمێنتی خه‌ڵكی تر وه‌ستاوه , نه‌خۆشییه‌ك هه‌یه له‌نێو سۆشیالمیدیای كوردیدا ئه‌ویش هه‌مه‌چه‌شن بوونی تاكه, یانی هه‌ر تاكێكی كورد له سیاسه‌تدا مامۆستای شێخ مه‌حموود و قازی محه‌مه‌د و بارزانی یه, له ئابووریدا داڕێژه‌ری بودجه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ی وڵاته, له وه‌رزشدا دامه‌زرێنه‌ری فیفا و شیكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو پاڵه‌وانه‌تییه‌كانه, له هونه‌ریشدا ئاوازدانه‌ری شه‌ماڵ سائیب و تایه‌ر تۆفیقه بیرم نه‌بوو, له بابه‌تی ئاین و شه‌رعدا هه‌ر تاكێكی كورد ده‌بینی خۆی به مامۆستای ( مه‌لا عبدالكریمی موده‌ڕیس) و به‌رپرسی لێژنه‌ی فه‌توا داده‌نێ, ئه‌رێ هه‌ر به جددی بۆ واین؟؟؟
بۆ ده‌بێ كه‌وچكی هه‌موو چێشتێك بین؟ كه‌ی فێری ئه‌وه ده‌بین شتێك كه شاره‌زاییمان لێی نه‌بێ قسه‌ی تێدا نه‌كه‌ین؟
ئه‌وه له‌لایه‌ك و ئه‌ده‌ب وڕێزیش له‌لایه‌ك , خوا خێری فه‌یسبووك نه‌نووسێ كه وه‌رگێڕانی زیادكردووه بۆ پۆسته‌كانی , ئه‌و تۆزه ئابڕووه‌ی هه‌مان بوو پێشتر له سۆشیال‌میدیادا به‌رامبه‌ر عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه‌كانی دی كابرا گوته‌نی فچق, وێنه‌ی كه‌سێك پۆست ده‌كرێ ده‌یان كه‌س بێ ئه‌وه‌ی بیناسن ده‌یده‌نه به‌ر جنێو, جارێ جنێو به‌ته‌نها وتارێكی دوورودرێژم نووسیوه له‌سه‌ری ,كه له ساده‌ترین پێناسه‌یدا بریتییه له خۆبه‌كه‌مزانینێكی بێكۆتای جنێوده‌ر ,له‌وه‌ی ناتوانێ له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی زانستی و لۆژیكی گفتوگۆ بكا ,بۆیه له نه‌قسی ده‌روونی خۆی جنێو ده‌دا,ئایا ئه‌مه دروسته؟
ئێمه زۆرینه‌مان به‌ناو موسوڵمانین! به‌ڵام ده‌بێ له كرۆكی ئیسلام تێبگه‌ین ,نه‌ك ته‌نیا وه‌كو نه‌ریت نوێژ و پابه‌ندییه ئاینییه‌كانی دی جێبه‌جێبكه‌ین, ئه‌بو هوره‌یره ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر ده‌فه‌رموێ
من كان يؤمن بالله واليوم الآخر«
فليقل خيرًا أو ليصمت»
واتائه‌وه‌ی باوه‌ڕی به‌خوا وڕۆژی دوایی هه‌یه با قسه‌ی خێر بكا یان بێده‌نگ بێت,باشه ئه‌و هه‌موو جنێوه له‌پای چی؟گه‌نده‌ڵی هه‌یه له‌گه‌ڵتم,باروودۆخ خراپه هاوڕام, به‌ڵام به جنێو چاكده‌بێ؟ مه‌گه‌ر هه‌ر جه‌نابت نیت دووڕۆژی تر به درۆی سیاسییه فاشله‌كان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێی و سه‌عات شه‌شی به‌یانی ده‌رگای بنكه‌ی ده‌نگدان ده‌گری و شه‌ڕه‌په‌ڕۆ ده‌كه‌ی له بانگه‌شه؟ئیمانی خۆت بۆ ده‌یكه‌یته قوربانی ده‌مارگیری و نه‌زانییه‌كی هه‌ڵبژێردراوی خۆت؟ یان هه‌ر ده‌بینی په‌یجێك بۆ ئه‌كتیڤی خۆی بوختان به كه‌سێك ده‌كا ,سه‌دان كۆمێنت نووس ده‌كه‌ونه قاقا و بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه,باشه گریمان ڕاست بێ چ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌تۆوه هه‌یه, تۆ كێیت و چیت به كه‌یفی خۆت حوكم له‌سه‌رخه‌ڵك بده‌ی؟دانیشه به ده‌ردی خۆته‌وه ,چاره‌گی ئه‌وه‌ی هه‌ڵپه‌ته بۆ هه‌ڵه‌ی خه‌ڵك خۆت چاكبكه, ئه‌گه‌ر ڕاست نه‌بێ یانی به‌شداریت له‌و بوختانه,به‌ناو و به‌قسه عه‌لائه‌ساس تۆ باوه‌ڕت به ڕۆژی دوایی و قیامه‌ت هه‌یه,ناترسی له‌و ڕۆژه ڕه‌شه‌دا ئه‌و كه‌سه بێت ملت بگرێ ,بڵێ خوایه گیان ئه‌وه بوختانی پێكردووم حه‌قی خۆم لێی ده‌وێته‌وه؟ ئایا دین ئاوایه!!؟؟ ئه‌گه‌ر رسول الله چاوی لێمان بێ چیمان پێ ده‌ڵێ؟ ڕازیده‌بێت لێمان؟ئوممه‌ته نازداره‌كه‌ی ئه‌وین ئێمه؟
برۆ سناپ چات, هه‌رچی ده‌یبینی خوانێكی ڕازاندۆته‌وه ئه‌وسه‌ری دیارنه‌بێ و شانازیشی پێوه ده‌كات!!! له‌و دۆخه‌دا كه هه‌شتاوئه‌وه‌نده‌ی مانگه و دۆخی خه‌ڵك له‌وپه‌ڕی خراپیدایه ,نیشاندانی ئه‌و شتانه یانی چی؟ ده‌زانیت له‌وانه‌یه هاوڕێیه‌ك كه‌سێكت تامه‌زرۆی ئه‌و كه‌شه بێت و توانای نه‌بێت؟ مه‌گه‌ر تۆ موسوڵمانه عه‌یار٢٤ ه‌كه نه‌بوویت؟له‌سه‌رپێدا با پیاسه‌یه‌كی تیكتۆك بكه‌ین, كارساته‌كه لێره‌دایه….
تۆ له تیكتۆكدا ده‌بێ بزانیت كه پاره‌یت و كڕین و فرۆشتنت پێوه ده‌كرێ , چۆن؟
هه‌ر لایكێك كه ده‌یكه‌یت, هه‌ر فۆڵۆیه‌ك كه بۆ كه‌سێكی ده‌نێری ,پاڵپشتییه‌كه كه كۆمپانیای تیكتۆك ده‌یكاته پاره و ده‌یبه‌خشێته ئه‌و كه‌سه, گه‌رمترین بازاڕیش ئێستا بازاڕی كڕین و فرۆشتنی ڤی‌و و فۆلۆی تیكتۆكه, بۆیه ئاگاداربه كه‌س به‌كارت نه‌هێنێ بۆ پاره‌و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی, كاتێك ئافره‌تێكی ڕه‌وشت ناڕێكی یانه شه‌وانه‌كان ,لایڤی كردۆته‌وه و بۆ وروژاندنی بینه‌ر جه‌سته‌ی خۆی نیشانده‌دا, شاگه‌شكه مه‌به بجیت بیده‌یته به‌ر لایك و گوڵ و دیاری, چونكه له‌سه‌ر حسابی پاڵپشتی تۆ و هه‌زاران ساویلكه‌ی تر ,های لایف ده‌ژی و بۆ قوڕبه‌سه‌ریش به‌شدار و هاوبه‌شی هه‌موو گوناهو تاوانه‌كانی ئه‌وی …..
تكایه , تكایه تكایه هۆشیاربه بزانه چی ده‌كه‌یت, ئه‌و مۆبایله‌ی ده‌ستت چه‌كێكی دووسه‌ره‌یه ,بۆ به‌ره‌وپێشچوون و چاكه به‌كاریبهێنه نه‌ك له‌ناوبردنی خۆت و قیامه‌تت..
دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه گرنگه له كرۆكی ئاین تێبگه‌یت نه‌ك ته‌قلیدی په‌رستش بكه‌یت
قیامه‌تی خۆت مه‌كه قوربانی دونیای خه‌ڵك
ئه‌ندازیار عبدالقادر رسول