سەرکەوتنی ڕۆح
ڕۆح ئه‌و به‌ها سه‌روو گیان ییه‌یه كه زۆركات ده‌بێته سه‌نگی مه‌حه‌ك بۆ ئاراسته‌كردن و به‌جێگه‌یاندنی كردار و گوفتارێك كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌روونی مرۆڤدا هه‌یه
به‌و عیلمه كه‌مه‌ی كه له ئه‌زه‌ل ه‌وه له‌باره‌ی ڕۆح ه‌وه دراوه, هه‌روه‌كو په‌روه‌ردگار له ئایه‌تی 85 ی سوره‌تی الاسرا‌ء ده‌فه‌رموێ ( وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الرُّوحِ ۖ قُلِ الرُّوحُ مِنْ أَمْرِ رَبِّي وَمَا أُوتِيتُم مِّنَ الْعِلْمِ إِلَّا قَلِيلًا )
تێگه‌یشتن لێی سانا نیه , به‌ڵام له ڕوانگه‌ی مرۆڤبوونه‌وه به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ڕۆح ئاشنا ده‌بین
به‌خته‌وه‌ری ڕۆح یان ئاسووده‌یی ده‌روون كه له ده‌سته‌واژه‌دا جیاواز و هاومانان ده‌كرێت به‌و حاڵه‌ته بگوترێ كه مرۆڤ له‌ناخی خۆیه‌وه هه‌ست به ئاسووده‌یی و كامه‌رانی ده‌كات و شانازی به مرۆڤبوون و ڕه‌هه‌نده‌كانی ژیانیه‌وه ده‌كات
به‌خته‌وه‌رییه‌كان جۆراوجۆرن, له شێوه و ئه‌نجامدانیان جیاواز و له ئه‌نجامدا یه‌ك ئامانجن,په‌ی بردن و شیكردنه‌وه‌ی هۆكاره‌كانیان هاوكارێكی باش ده‌بێ بۆ زیاتر ده‌ستخستنیان و ئاسووده‌كردنی ڕۆح و ده‌روون
هه‌موومان وابه‌سته‌ی كۆمه‌ڵگاین, ئاوێتهین به سیسته‌مێكی ژیان كه به تاكه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵ ده‌مانبه‌ستێته‌وه, سۆز و خۆشه‌ویستی , مامه‌ڵه و حوكمدان له‌سه‌ریان, هه‌ستپێكردن و هاوده‌م بوون هه‌موو ئه‌و به‌ند انهن كه له‌گه‌ڵ كه‌سانی دهوروشتمان به‌یه‌كمان ده‌گه‌یه‌نێت
هه‌ندێ كات كه له كرداره‌كانماندا نادادییه‌ك ڕووده‌دات خۆنه‌ویستانه ڕۆحمان ئازار ده‌چێژێ و نیگه‌ران ده‌بین , یان كه ده‌كه‌وینه كارێكی چه‌وت و هه‌ڵه به هه‌مان شێوهههركاتێك كارێكی چاك ده‌كه‌ین یان یارمه‌تی كه‌سێك ده‌ده‌ین كه قه‌ده‌ر وایكردووه داوامان لێبكات خۆنه‌ویستانه هه‌ست به ئاسووده‌یی ده‌كه‌ین, ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی كه موسوڵمانیش نین و بیروباوه‌ڕی ئاینی جیاوازیان هه‌یه چه‌ندین ده‌زگای به‌خشینی زه‌به‌لاحیان به پاره‌ی خه‌یاڵی دامه‌زراندووه بۆ گه‌یشتن به‌و هه‌سته ئارامبهخشهی به‌هۆی به‌خشینه‌وه ده‌ستیان ده‌كه‌وێ ,له كاتێكدا له ئاینه‌كه‌ی ئێمه‌دا یه‌كێكه له پایه به‌رزه‌كانی ئیمان
بۆ ساتێك بیربكه‌ینه‌وه, ئه‌و كاته‌ی نوێژ ده‌كه‌ین, كۆتا ساتی ڕۆژوو و به‌ربانگ, ساته‌كانی دوای په‌رستشه ڕۆحییه‌كان,ئه‌و ساتانه‌ی نیوه‌شه‌و كه له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگار ڕاز و نیاز و داواكارییه‌كانمان باس ده‌كه‌ین, ئه‌و كاتانه‌ی به شێنه‌یی زیكری به‌یانییان و ئێواران ده‌خوێنین كه قه‌ڵغانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مشهختییهكانه
چ ئاسووده‌ییه‌ك به‌دی ده‌كرێت؟
بێگومان بێهاوتا له باسكردن, له‌خۆمان پرسیوه بۆ؟
چونكه هه‌موو ئه‌وانه هه‌نگاوێكن بۆ نزیكبوونه‌وه له خالق,به‌ڕێكردنی كه‌شتی ڕۆحه له كه‌ناری ناڕه‌حه‌تییه‌وه بۆ ناوجه‌رگه‌ی زه‌ریای كامه‌رانی و ڕه‌حمه‌ت و به‌خشش و سۆز و میهره‌بانی به‌دیهێنه‌ر
بیربكه‌وه
نزیكترین كه‌ست چه‌ند تۆی خۆشده‌وێ و چه‌ند به‌سۆزه بۆت؟
په‌روه‌رێن ملیاران به‌رامبه‌ری ئه‌وكه‌سه نزیكه‌ت به‌سۆزه بۆت و تۆی خۆشده‌وێ, له‌گه‌ڵته, له‌لاته, گوێی لێته, ده‌تبینێت, نازت هه‌ڵده‌گرێ
به‌خته‌وه‌ری و كامه‌رانیت هه‌ر به‌ده‌ست ئه‌وه, هه‌زاران سه‌رمایه‌دار كه له‌هیچ شتێكیان كه‌م نه‌بووه له‌م ژیانه‌دا ,كۆتاییان به ژیانی خۆیان هێناوه چونكه نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌م ئارامییه‌ی تۆ تێیدایت
له‌ناو ئه‌و حه‌وت ملیار كه‌سه‌ی له‌م جیهانه دان كه‌مینه‌یه‌ك گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئارامییه كه خۆیان دۆزیوه‌ته‌وه له‌ناو ئه‌و گێژه‌لووكه و پشێوی و ئالۆزییه‌ی ژیان
مرۆڤ له‌م دونیایه‌دا نوێنه‌رایه‌تی ڕۆح و لاشه ده‌كات كه دووهێزی جیاوازن له‌یه‌ك,ئه‌گه‌رچی هەندێك جار یەکگرتی ئەم دووانە دەبینرێت،وەلێ زۆرجار دژی یەک دەوەستنەوە وسەرکەوتنی یەکێکیان دەبێتە هۆی شکستی ئەوی تر، لە پێکهاتەیەکدا کە خواستە جەستەییەکان باڵادەستن و هار بوون، ڕۆح لەڕو لاوازە و کۆیلەی ئارەزووە جەستەییەکانە.
لە بەرامبەردا،لە پێکھاتەیەکدا کە مل بۆ ئیشتیهاکانی نەفس کەچ نەکراوە، جڵەوی عەقڵ بەدەست دڵە ە هی جەستەش بەدەست ڕۆحە،ئەوا ڕۆح بەیەک نەفەس چەندەها ڕێڕەوی پێچاوپێچدەبڕێت و بە نەمری دەگات.
وڵاتێك كه‌له‌سه‌ر ئاستی ڕۆح داته‌پیوه, ئه‌گه‌ر هه‌موو كونجێكی به تاجی سه‌ركه‌وتن و په‌یكه‌ری ههڵۆكانیش ڕازێنرابێته‌وه, هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ گۆڕستاندا نییه.
به‌ڵێ, دونیایه‌ك كه‌له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی ڕۆح بنیات نه‌نرابێت, بووكهڵهیهكه به ده‌ستی هێزی كوتوكوێرێكهوه; كلتورێك كه له هه‌رێمی فهزیلهتداری ئه‌ودا پێنه‌گه‌یشتبێت, جادووگهرێكه و سه‌ری ڕێگای به مرۆڤایه‌تی گرتووه.
ئه‌و حهشاماتانهش كه له وڵاتێكی له‌م جۆره‌دا ده‌ژین, كۆمه‌ڵێك به‌دبه‌ختی چاوبه‌ستراوی وه‌هان كه له‌م قه‌یران بۆ قه‌یرانێكی تر تلێر ده‌بنه‌وه.
ئه‌وه‌نده هه‌یه هه‌رگیز ناتوانرێت ئه‌م شته بۆ ئه‌و ڕۆحه كاڵ و كرچانه باس بكرێت كه جگه له حه‌ز و چێژه كه‌سییه‌كانیان هیچ شتێكی تریان لا گرنگ نییه.
ئه‌وانه‌ی سینه‌یان به مهفكوورهی به‌رز و خۆشه‌ویستیی مرۆڤایه‌تی پڕچه‌ك كردووه, توانیویانه هاوسه‌نگیی وزه‌ی دڵ ڕێكبخه‌ن, هه‌سته‌كانیان به‌ره‌و ئامانجه باڵاكان بئاژوون و له‌ناخی خۆیاندا به نه‌مری بگه‌ن, ئه‌م به‌خته‌وه‌رانه‌ی كه به هه‌ڵمه‌تێك له ژیانی ئاژه‌ڵی ڕزگارییان بووه و حه‌زه جه‌سته‌ییه‌كانی خۆیانیان تێپه‌ڕاندووه,ڕۆحی خۆیانیان خرۆشاندووه, باڵیان به دڵیان داوه و به پێچه‌وانه‌ی نه‌فسیانه‌وه لایه‌نه ئینسانییهكانی خۆیانیان سه‌رخستووه.
مرۆڤی به‌هێز و سه‌ركه‌وتوو و ئاسووده له ڕۆح‌دا ئه‌و كه‌سه‌یه كه له‌خۆیی بردووه‌ته‌وه, ئه‌و ڕۆحه ههرزهگهلانهی كه نه‌یانتوانیوه له دیلێتیی نه‌فس و خووه خراپه‌كان ڕزگاریان بێت, ئه‌گه‌ر هه‌موو دنیاش بگرن به دۆڕاو حسابن, هه‌روه‌ك داگیركردنی سه‌رتاپای دونیا له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه فه‌تحی پێناوترێت, هه‌رگیز له‌و جێگایابهشدا بۆ ماوه‌یه‌كی دووروودرێژ پایه‌دار نابن كه گرتوویانه.
ئه‌ندازیار عبدالقادر رسول