بزانین موشەكەكانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران كاریگەری لەسەر ناردنی موچە جێدەهێڵێت..؟؟
- ئەوە ئیسرائیل شەڕەكەی راگەیاندوو هێرشەكەی بردە قوڵایی تاران و ناو ژووری فەرماندە سەربازییەكانی پاسدارانەوە( موشەكە بالیستییەكان دەنگیان نیە، یان تەنیابۆسەر كۆمەڵەو دیموكرات و هەولێر زرەمیان دێت)..؟؟؟.
- تۆ كە دەیان ساڵە شەڕ دەبیتە ماڵی ( سوریا، عێراق، لوبنان، غەززە، یەمەن)ەوە دەبێت چاوەڕوانی ئەوەش بكەیت شەڕ بێتە ماڵەكەت.
- لەدوای تەواوكردنی (سوریا ، لوبنان، غەزە و لاوازكردنی پێگەكەی لە عێراق و یەمەن) ئیتر شەڕەكە دەچێتە حەوشە گەورەكەوە..
- شەڕێكی چاوەڕوانكراوو ئەمڕۆ سبەی بوو، هیچ خوێندنەوەیەكی دیپلۆماسی ناوێت، لەدوای هێرشەكەی حەماس بۆسەر ئیسرائیل ئیتر ئیسرائیل دەستی خۆی واڵاكرد و لەدوای بەرەو تەواوبوونی شەڕ لە سوریا و لوبنان و غەزەو یەمەن (سەرەی عێراق بوو) بەڵام ئیسرائیل رێگاكەی بۆخۆی كورتتر كردەوەو پەلاماری سەری رمەكەیدا..
- وڵاتان لەترسی خۆیان ئیدانەیان كرد، بەڵام لەهەرێمەوە تەنیا یاریدەدەری ئەمیندار و كاكە حەمە دژی ئیسرائیل هاتنە جوابێ،…!! بەشێك لە بەرپرسان پێیان خۆشە، بەڵام ناوێرن خۆشیەكانیان دەربڕن (رەنگە نەرمە ئیدانەی بكەن) بەشێكی تریش دۆش داماون و نازانن بگرین یان پێبكەنن.
- ئیتر چاوەڕێی موچەكەین لەبەغدادەوە بزانین موشەكەكانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران كاریگەری لەسەر ناردنی موچە جێدەهێڵێت..؟؟
- رۆژی رۆژهەڵاتە، رۆژەكەی قازی هەر هەڵدێت، با ئەمجارە داری ئازادی بە خوێن ئاو نەدرێ (كەمێك ئارامگرتنی دەوێت)دوور لە عاتیفەی كوردایەتی……
محەمەد رەئوف