تا عێراق كۆتایی نەیەت، فاشیستیی دەسەڵاتەكانی كۆتایی نایەت
تا عێراق كۆتایی نەیەت، فاشیستیی دەسەڵاتەكانی كۆتایی نایەت
هەرێمی کوردستان کە لەسەر بنەمای (سازان و هاوبەشی و هاوسەنگی) بەشدارە لە دەسەڵاتی عێراقدا و بەپێی دەستووری کوردستان هەرێمێکی فیدراڵییە لە چوارچێوەی عێراقی فیدڕاڵ، کەچی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی ئەم هەرێمی فیدراڵییە نانێرێت و لە سیاسەتی برسیکردنی خەڵکەکەی بەردەوامە، هۆکاری ئەمەش، بیری فاشییانەی عەرەبە کە ڕۆ چووەتە مێشکیان و ئەستەمیشە بتوانن بیر و مێشکیان لەو زەلکاوە پاک بکەنەوە.
ئێوە سەیر کەن، عەرەب لە عێراق کە ئێستا هەموو جومگەکانی دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە، لەنێو خۆیاندا کێشەی سیاسی و مەزهەبی و ناوچەییان هەیە، هەر لەناو خودی نەزهەبەكانیاندا چەندین ڕەوت و لایەنی دژ بەیەک هەن، سەرەڕای کێشەکانی نێو ماڵی خۆیان وەک عەرەبی شیعەی دەسەڵات، دژی عەرەبە سوننەكانیشن و مەترسیی گەورەشن بۆ سەر گیان و ماڵیان، بەڵام هەموو ئەمانە وەک عەرەب، سەرەڕای ناکۆکییە قووڵەکانی نێوانیان لەبەرامبەر بە مافەڕەواکانی خەڵکی کوردستان، بیرە فاشییەكانیان زاڵ دەبێت و دژی داخوازی و شایستەکانی کوردستان یەک دەگرن.
بیری فاشیی عەرەبی عێراق، لە ئاست داواکاریی خەڵك و حكوومەتی هەرێمی کوردستان بیرێكی نەگۆڕە، سەرەڕای جیاوازیی مەزهەبی و سیاسییان، بەڵام بەداخەوە بەشێك لە لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، پەرێزی دەسەڵاتدارانی عێراق پاك دەكەنەوە و هەرێمی كوردستان خەتابار دەكەن، جڕوجانەوەری فاشیی عەرەبی عێراقیش کەوتوونەتە وێزەمان و برسیمان دەکات و درز دەخاتە نێوانیانەوە.
ئێمەی کورد هەست بەو هەموو مەترسی و دابڕینانە ناکەین، کەچی عەرەبی عێراق سەرەڕای هەموو ناکۆکی و بەرژەوەندییە سیاسی و مەزهەبییەکانیان، لە ئاست دژایەتیی دەسکەوتەکانی کورد یەک دەگرن و بیری فاشییان زیندوو دەکەنەوە، بۆیە پێویستە یەک شت بزانین، ئەویش ئەوەیە كە بیری فاشییانە لای دەسەڵاتدارانی عەرەبی عێراق ئەوەندە زاڵە لە زەلکاودا نقوومی كردوون و ئەستەمە لێی دەرچن،كۆتایی نایەت تا عێراق كۆتایی نەیەت، هەر بەو لۆژیکەش بیر دەکەنەوە و چاکبوونیان ئەستەمە، بۆیە دەبێ لایەنە سیاسییەکانی کورد هەموو کێشەکانی خۆیان بەلاوە بنێن، تا زاڵ بن بەسەر بیری فاشیی عەرەب و ئەو دۆخەی هەرێمی كوردستان پێیدا دەگوزەرێ تێیپەڕێنن، تاکوو شکۆی گەلی کوردستان پارێزراو بێت.
ئەسرین عاسی شوانی