عێراق راست ناكات
تا ئێستاس چه‌قى چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كانى كوردستان و عێراق له ئێرانه, هێشتا له‌وه تێناگه‌م ئێرانێك كه ئاماده نییه به‌رامبه‌ر به باشورى كوردستان هه‌نگا و بیركردنه‌وه‌كانى بگۆڕێت ئیتر ئه‌و هه‌موو پیاهه‌ڵدانه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم بۆ قاسم سوله‌یمانى له تاران سوودى چی بوو؟
هه‌ر له سه‌ر فه‌رمانى ئێران هه‌رچی گروپی میلیشیایی شیعه هه‌یه به ئه‌فغانى و پاكستانیه‌وه مووچه له حكومه‌تى عێراق وه‌رده‌گرن, به‌پێى گوته‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى ته‌نیا له نێو دامه‌زراوه‌ى حه‌شدى شه‌عبیدا 90 هه‌زار بندیوار هه‌یه.
دڵنیام وه‌زاره‌ته‌كانى دیكه هیچ كه‌متر نییه له‌و رێژه‌یه, به‌ڵام ته‌یف سامى نه خۆى نه سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كه‌ى جورئه‌تى ئه‌وه‌یان نییه مووچه‌ى یه‌ك بندیوار ببڕن.
ئه‌گه‌ر بڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم په‌یوه‌ندى به گه‌نده‌ڵیه‌وه هه‌یه خۆ ئه‌وه‌ى عێراق حي على الصلاة له پێش چاوه, لێره‌دا نامه‌وێت پاكانه بۆ ئه‌و هه‌موو مافیا و به‌رپرسانه‌ى هه‌رێمى كوردستان بكه‌م كه مووچه بێت یان نا هیچ له دۆخى ئه‌وان ناگۆِێت, به‌ڵكو ده‌مه‌وێت بڵێم بابه‌ته‌كه سیاسییه نه‌ك گه‌نده‌ڵی, ئه‌گه‌رنا چی لۆژیكێك ئه‌وه قبوڵ ده‌كات له برى سزادانى گه‌نده‌ڵكار سزاى مووچه‌خۆى داماو بده‌یت, به‌رپرسانى كورد خاوه‌نى هه‌زاران پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنانن له عێراق و ناوچه‌كه ئه‌گه‌ر عێراق راست ده‌كات فه‌رموو با ده‌ست بۆ ئه‌وه ببات.
هونەر ئەحمەد