لە بەڕۆشکێ وە بۆ واشنتۆن

بە قەیران و موچە بڕین و تاقیکردنەوەی هەموو ڕێگایەک بۆ سارکردنەوە و بێ هیواکردنت، بەڵام نەک بەهێزو بەتوانا وەستایت،بەڵکو بە ئومێد و هیواوە خەریکی داهاتووییەکی باشتر بۆ میللەتەکەت دروست دەکەیت.

لە گرفت وکێشەکان دەرفەتت دروستکرد، لە گوشارەکان هێز و لە رێگا بنبەستەکان دەرچە، ئەمە رێگای مەزنە پیاوانە.

بەر لەسەفەر بۆ ئەمەریکا سەرۆک وەزیران لەگەڕەکی بەڕۆشکێی دهۆکەوە ماڵەکانی بەسەر دەکردنەوە بۆ پرسیاری کارەباکەیان،ئێستاش لە واشنتۆنە بۆ تەواوکردنی ئەوەی دەستی پێکرد، سەرکردەی گەورە دێتە ناو وردەکاری ژیانی هاونیشتیمانییەکانی لەپاڵ ئەمەشدا، نەخشە گەورەکەی جیهان و پێگەی گەلەکەی لەسەر ئەو نەخشەیە فەرامۆش ناکات.

ئێستا، کوردستان بە قەبارەیەکی زۆر گەورەتر لەسەر نەخشەی وزەی جیهانە، ئەمەش با مانای پێگەیەکی گەورەتر و داهاتوویەکی گەشترە بۆ بۆ گەلەکەمان.

بەڵێ ئەمە چەپڵەی دەوێت .

پێشەوا هەورامانی

ھەواڵی زیاتر